Ramal Abdullah Mahmood
25 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و مێلانیا تره‌مپ-ی هاوسه‌ری له رێگه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان له میانی چالاكییه‌كانی كریسمیس له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك منداڵ له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا دوان. گفتوگۆی نێوان تره‌مپ و منداڵێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ زۆرترین جار له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكرایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك منداڵ به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری له‌باره‌ی "شوێنی كاتی بابا نوێل" په‌یوه‌ندی به فه‌رمانده‌یی به‌رگری ئاسمانی و بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكای باكووره‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كه به سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و مێلانیا تره‌مپ-ی هاوسه‌ری-یه‌وه گرێ ده‌دات.
پرسیاری تره‌مپ له‌و منداڵه ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵه‌ی كه ئایا باوه‌ڕی به بابا نوئێل هه‌یه زۆرترین قسه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.
تره‌مپ له‌و منداڵه ده‌پرسێت: "سڵاو كۆلێمان. كرسمسێكی خۆش. چۆنی؟ ته‌مه‌نت چه‌نده؟ له قوتابخانه زیره‌كی؟ هێشتا باوه‌ڕت به بابا نوئێله؟ ئایا (باوه‌ڕكردن به بابا نوئێل) له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا لێكدژی نییه؟".
مامۆستایه‌ك له قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له شاری نیوجێرسی سیتی به هۆی ئه‌وه‌ی كه گوتبووی بابا نوئێل راست نییه له كار دوورخرابۆوه.