Şerife Çetin
29 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2023
نیویۆرک - AA
پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنە گشتییەکانی خولی ٢٨ەمینی پەرلەمانی تورکیا و سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە ئەمریکا لە نۆ شوێنی جیاوازدا دەستی پێ کرد.
لەم چوارچێوەیەدا بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی خولی ٢٨ەمینی پەرلەمانی تورکیا و سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کە لە ١٤ی ئایاردا لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، دەنگدەران لە ئەمریکا دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
دەنگدەران دەتوانن لە ٢٩ی نیسان تاوەکو حەوتی ئایار لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ تاوەکو ٢١:٠٠، لە باڵیۆزخانەی تورکیا لە واشنتۆن یان لە کۆنسوڵخانەکانی تورکیا لە نیویۆرک، بۆستن، شیکاگۆ، لۆس ئەنجلۆس، میامی و هیۆستن، دەنگ بدەن.
جگە لە ماڵی تورک لە ناوچەی ئەرکی کۆنسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە نیویۆرک، لە نیوجەرسی و لۆنگ ئایلەند-یش لە ٢٩ی نیسان تاوەکو یەکی ئایار لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ تاوەکو ١٨:٠٠ ناوەندەکانی سندوقی زیادکراو ئامادەن بۆ دەنگدان.
لە ئەگەری ئەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار بکەوێتە خولی دووەم، رۆژی ٢٠-٢٤ی ئایار دەنگدان بەڕێوە دەچێت.
١٣٤ هەزار ٢٤٦ دەنگدەر لە سەرانسەری ئەمریکادا هەن.