Hakan Çopur
06 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ پزیشكی تورك، مه‌همه‌ت ئۆزی كاندیدكرد بۆ دوو ساڵ ئه‌ندامییەتی لە ئه‌نجوومه‌نی وه‌رزش، ته‌ندروستی و شێوازی خواردن كه سه‌ر به ترەمپ خۆیه‌تی.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كۆشكی سپی زانیاری سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنه‌كان كه تره‌مپ ده‌یه‌وێت له ژمارەیەک دامه‌زراوه‌ی کارگێڕی ئه‌نجامی بدات، بڵاوکردووەتەوە.
به‌پێی ئه‌وه‌یش تره‌مپ پزیشكی تورك، مه‌همه‌ت ئۆز كه نیشتەجێی ئه‌مریكایە كاندیدكردووە بۆ دوو ساڵ ئه‌ندامییەتی لە ئه‌نجوومه‌نی وه‌رزش، ته‌ندروستی و شێوازی خواردن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، مەهمەت ئۆز له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، تویتێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكردووەتەوە و رایگه‌یاندووە "به تاسه‌وه‌م له‌باره‌ی خزمه‌تكردن به پێشخستنی شێوازی ژیانی گه‌نجان".