Zehra Ulucak
05 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی رایگەیاند، بانگەشەی ئەوەی کە گوایە دۆخی مرۆیی عەفرین جێگای نیگەرانییە، دوورە لەڕاستییەوە و گوتی،"لەڕاستیدا ئەوەی لە سووریا جێگای نیگەرانییە، ھەماھەنگیی ئەو وڵاتانەیە لەگەڵ تیرۆریستانی پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە کە بە ھاوپەیمانی خۆمانیان دەزانین".
ئاکسۆی وەک وەڵامێک بۆ قسەکانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ھیزەر ناوێرت کە بانگەشەی ئەوەی کردبوو رێگە بە گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین نادرێت، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا ھاتووە "پێش ھەموو شتێک ئەوەی رێگری لە گەڕانەوەی خەڵکی عەفرین دەکات پەیەدە و یەپەگە خۆیانن. ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە، دەکرێتە کەرەستەی پڕۆپاگەندەی خراپ دژی تورکیا. لەلایەکی دیکەوە راستییەکە ئەو مین و بۆمبە دەستکردانەی کە رێکخراوەکە لە شارەکەدا چاندوونی، گەڕانەوەی خەڵکەکەی سەخت کردووە. تورکیا بەردەوامە لە ھەوڵەکانی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی عەفرین و گێڕانەوەی خەڵکی شارۆچکەکە بەسەلامەتی".