Hemın Othman Mohammed
09 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2016
واشنتۆن
ئەم هه‌فته‌یە، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما سه‌ردانی داڵاس لە ویلایەتی تکساس ده‌كات كه تیایدا پێنج پۆلیسی ئەو شارە به گولـلەی قه‌ناس بەدەستێک كوژران.
له‌و باره‌یه‌وه، كۆشكی سپی رایگەیاند: "سه‌رۆك ئۆباما سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌ورووپا كورت دەکاتەوە و سه‌ره‌تای ئەم هه‌فته‌یە سه‌ردانی شاری داڵاس ده‌كات".
كۆشكی سپی راشیگەیاند کە ئۆباما له‌سه‌ر بانگهێشتنامهیەکی سه‌رۆكی شاره‌وانی داڵاس، مایك رۆلینجز سه‌ردانی شاره‌کە ده‌كات. دوای سه‌ردانه‌كه‌شی ئۆباما ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ واشنتۆنی پایتەخت بۆ به‌رده‌وامیدان به كاره‌كانی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئۆباما، كه بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌ی سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاتانی ناتۆ سه‌ردانی پۆڵەندای كردووه، پلانی سه‌ردانه‌كه‌ی له پۆڵەنداوه بۆ ئیسپانیا به كورتی كۆتایی پێده‌هێنێت و به‌ره‌و ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
- "هێرشبه‌ره‌كه به ته‌نیا بووه"
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا، جێ جۆنسن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند کە ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشه‌كه‌ی داڵاسی ئه‌نجامداوه ته‌نیا بووه و گوتی: "ته‌نها یه‌ك كه‌س هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، هێرشه‌كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به تیرۆری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه نییه".
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، له شاری داڵاسی ویلایەتی تکساس باشووری ئه‌مریكا قه‌ناس بەدەستێک تەقەی لە پۆلیس کرد و له ئاکامدا پێنج پۆلیس كوژران و حه‌وتی دیكه‌ش بریندار بوون.