Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
26 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2019
واشنتۆن - AA
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت، پاتریك شاناهان ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار له بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری (پنتاگۆن) به‌كاربهێنرێت له بنیاتنانی ئه‌و دیواره‌ی سه‌رۆكی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ پلانی داناوه له‌سه‌ر سنووری مه‌كسیك دروست بكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن پنتاگۆنه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه شاناهان فه‌رمانده‌یی هێزی وشكانیی ئه‌مریكای ئه‌ركدار كردووه بۆ پلانی پشتیوانی له كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئاسايشی ناوخۆ و یه‌كه‌ی پارێزگاری سنوور و گومرك له‌باره‌ی ئاسایشی سنوور.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "له چوارچێوه‌ی دۆخی به‌په‌له‌ی نیشتمانی كه له 15ی شوباتدا له‌باره‌ی سنووری باشووری ئه‌مریكا بڵاوكرایه‌وه، ئه‌و سندوقه به‌كاردێت بۆ ته‌لبه‌ندكردنی سنوور به‌درێژایی 57 میل (92 كیلۆمەتر) و به‌رزی 18 پێ (5،5 مەتر) و چاككردن و رووناككردنه‌وه‌ی رێگاوبانی ناوچه‌كه".
له بوودجه‌ی پنتاگۆندا كه هه‌فته‌كانی رابردوو پێشكه‌ش به كۆنگرێس كرا، بڕی نۆ ملیار و 200 ملیۆن دۆلار ته‌رخان كرا بۆ "سندوقی دۆخی له‌ناكاو" كه دروستكردنی دیواری سنووری مه‌كسیك له‌خۆده‌گرێت.