Fuat Kabakcı,Ramal Abdullah Mahmood
17 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2018
په‌كین – AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه بۆ سه‌ر ئابووری توركیا رایگه‌یاند: "باوه‌ڕمان وایه توركیا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌و سه‌ختییه كاتییانه‌ی دووچاری ئابوورییه‌كه‌ی بووه سه‌ربكه‌وێت".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، لو كانگ له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه بۆ سه‌ر ئابووری توركیا رایگه‌یاند: "باوه‌ڕمان وایه توركیا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌و سه‌ختییه كاتییانه‌ی دووچاری ئابوورییه‌كه‌ی بووه سه‌ربكه‌وێت. هیوادارین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به دیالۆگ ناكۆكییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
لو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چاودێری ئابووری و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه توركیا ده‌كه‌ن له‌و ماوه‌یه‌ی دواییدا و گوتی: "توركیا خاوه‌ن بازاڕێكی گرنگ و مه‌زنه و گه‌شه‌پێدان و سه‌قامگیری توركیا خزمه‌ت به ناوچه‌كه ده‌كات".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه چین هه‌میشه به گرنگی زۆره‌وه بۆ هه‌ماهه‌نگییه‌كانی رووانیووه له بواری ئابووری و دارایی له‌گه‌ڵ توركیا و جه‌ختی له‌پشتگیری وڵاته‌كه‌ی کردەوە بۆ پڕۆژه‌كانی نێوان كۆمپانیا توركی و چینییه‌كان كه له سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك واژویان له‌سه‌ر كراوه.