Hemın Othman Mohammed
19 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2017
جنێڤ - AA
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی په‌تای كۆلێراوه له یه‌مه‌ن گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 242 كه‌س و، په‌تاكه به‌خێرایی بڵاوبووه‌ته‌وه.
نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له یه‌مه‌ن، د. نیڤیۆ زاگاریا كه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی كرد به كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی كه له نووسینگه‌ی جنێڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێكخرابوو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد له سه‌رتاسه‌ری یه‌مه‌ندا، 23 هه‌زار و 425 حاڵه‌تی كۆلێرا دۆزراوه‌ته‌وه.
زاگاریا باسی له‌وه كرد كه په‌تاكه به‌زۆری له سه‌نعای پایته‌ختدا به‌ربڵاوه، سه‌ره‌تا له 18 ویلایه‌تی ئه‌و ولاته ده‌بینرا به‌ڵام ئیستا له 23 ویلایه‌تدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
زاگاریا ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه كه زیاد له دوو ساڵه درێژه‌ی هه‌یه، سیستەمی ته‌ندروستی له‌و وڵاته به ته‌واوی داڕووخاوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه له تشرینی یه‌كه‌مدا گه‌یشتبووه لووتكه و له كانوونی یه‌كه‌م دا راوه‌ستا، به‌ڵام هیچ كات نه‌توانرا به ته‌واوی كۆنترۆڵ بكرێت.
گوتیشی: "خێرایی دووباره بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا بەو شێوەیە لە پێشتردا هاوتای نه‌بووه".
زاگاریا باسی له‌وه كرد كه په‌تاكه له یه‌مه‌ن به‌خێرایی بڵاوبووه‌ته‌وه و، تا ئێستا به‌هۆیه‌وه 242 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌به‌رئه‌وه پێویسته هه‌نگاوی به‌رجه‌سته بگیریته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی په‌تاكه زیانی گیانی زۆرتری لینهكهوێتهوه.