Mazın Asad
11 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2016
ئه‌نقه‌ره
پێشبینی ده‌كرێت سه‌ردانه‌كه‌ی شای سعوودیه بۆ توركیا، كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ناوچه‌یی و به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات هەبێت.
به میوانداری توركیا له 10-15ی نیسان له ئیستانبوڵ لوتكه‌ی رێكخستنی هاریكاری ئیسلام به‌ڕێوه ده‌چێت كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ شای سعوودییە سه‌لمان بن عەبدولعەزیز به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته ئه‌نقه‌ره و پێشبینی ده‌كرێت سه‌ردانه‌كه په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ قۆناغێكی دیكه بگوازێته‌وه.
وا چاوەڕوان دەکرێت له سه‌ردانه‌كه‌ی شا سه‌لمان بۆ ئه‌نقه‌ره پرسی سووریا، یه‌مه‌ن، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانی ناوچه‌یی به گشتی بخرێته به‌رباس و گفتوگۆ.
سەردانی شا سەلمان بۆ میسر پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا پرسیاری ئه‌و دێنێته ئاراوه كه ئایا سعوودیه رۆڵی نێوه‌ندگیری له نێوان توركیا و میسر ده‌گێرێت؟. له‌وباره‌یه‌وه پسپۆران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه دوای كوده‌تای سه‌ربازیی میسر له 2013 و له‌كارلابردنی یه‌كه‌م سهركۆمار هه‌ڵبژێردراوی میسر، محه‌مه‌د مورسی، ئاڵۆزی کەوتبووە په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و میسر. بەم هۆیەش گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه پێویستی به ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌و دوو وڵاته هه‌یه.
-"په‌یوه‌ندییه‌كانی سعوودیه-میسر كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-میسر دروست ده‌كات"
سه‌رۆكی رێكخراوی لێكۆڵینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، پرۆفیسۆر زه‌كه‌ریا كوڕشون تیشكی خسته سه‌ر گرنگی سه‌ردانه‌كه‌ی شا سه‌لمان بۆ توركیا به‌ر له لوتكه‌كه.
كوڕشون گوتی: "سه‌ره‌ڕای لهیهكنهچوونی سیاسه‌تی هه‌ردوو وڵات له رووی سیاسه‌تی ناوخۆ، به‌ڵام هه‌ڵوێستی هه‌ردوو وڵات به تایبه‌تی له پێشهاته‌كانی ناوچه‌یی له رووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌یه‌ك ده‌چن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ردوو وڵات له پرسی سووریادا سیاسه‌تی هاوبه‌شیان له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و زیاتر گوتیشی: "له پێناو به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی به سه‌رپه‌رشتی سعوودیه له پرسی یه‌مه‌ن پێكهاتووه، پێویست به‌م جۆره په‌یوه‌ندییانه هه‌یه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێموایه په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و سعوودیه به تایبه‌تی هۆكارێكی گرنگ ده‌بێت بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی ئێران له‌گه‌ڵ سعوودیه و وڵاتانی كه‌نداو. هاوكات كاردانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی سعوودیه-میسر له‌سه‌ر توركیا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا-میسر دروست بكات".
كوڕشون له درێژه‌دا روونیشی كرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه بێجگه له به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی سیاسی نێوان هه‌ردوو وڵات، سوود به په‌یوه‌ندی ئابووریش ده‌گه‌یه‌نێت و راشیگه‌یاند ئاستی بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه نزیكه‌ی 500 ملیار دۆلاره كه توركیا ته‌نها 5. 5 ملیار دۆلار له‌و بڕه ده‌یگرێته‌وه و بۆیه ره‌نگه سه‌ردانه‌كه سوودی بۆ توركیا کاریگاری لەسەر كه‌رتی وهبهرهەمهێنانیش هەبێت.
سه‌رۆكی رێكخراوی لێكۆڵینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا له‌باره‌ی ده‌نگۆكانی نێوه‌ندگیری سعوودیه له نێوان توركیا و میسر گوتی: " له رووی نێوهندگیرییەوە هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵدا بابه‌ته‌كه ناكه‌ن، چونكه توركیا و میسر خاوه‌ن هێزێكی گرنگن له ناوچه‌كه. له لایه‌كه‌وه هه‌ڵوێستی توركیا به‌رامبه‌ر به كوده‌تای سه‌ربازیی دژی مورسی له روانگه‌ی خۆیدا زۆر گرنگه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای گشت ئه‌مانه هه‌م میسر و هه‌م توركیا ئاگاداری گرنگی هه‌ماهه‌نگین له‌گه‌ڵ یه‌كتر. بۆیه پێویسته بارودۆخه‌كه سارد بكرێته‌وه. پێموایه سعوودیه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا بۆ خێراكردنی قۆناغه‌كه هه‌وڵه‌كانی خستووەتەروو".
له لایه‌كی تره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی سه‌كاریا، پرۆفیسۆر كه‌ماڵ ئینات ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سه‌ردانی شا سه‌لمان بۆ ئه‌نقه‌ره به‌ر له لوتكه‌كه، ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات نیشان ده‌دات.
ئینات روونیشی كره‌وه كه كێشه‌ی كوده‌تای سیسی له میسر، یه‌كێكه له كێشه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و سعوودیه و راشیگه‌یاند "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توركیا به توندی به‌رامبه‌ر كوده‌تاكه ده‌وه‌ستێت، كه‌چی سعوودیه پشتگیری ده‌كات".