Zehra Ulucak,Muhammet Ali Kemal
30 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2018
واشنتۆن - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاگرە کۆنترۆڵنەکراوەکەی ویلایەتی کالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئەمریکادا گیانیان لەدەستداوە، بۆ شەش کەس بەرزبوویەوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی شاستا، تۆم بۆسێنکۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەکرد بە هۆی ئەو ئاگرەی هەفتەی رابردوو کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ شەش کەس بەرزبووەتەوە.
تۆم بۆسێنکۆ باسی لەوەشکرد هیچ هەواڵێکیان نییە سەبارەت بەو حەوت کەسەی کە لە ئاگرەکەدا ونبوون.
بە هۆی کەوتنەوەی ئاگرەکەوە ژمارەی ئەو کەسانەی دەربازکراون بۆ ٥٠ هەزار بەرزبووەتەوە و ٦٥٧ ماڵ سووتاون و ١٤٥ خانوو زیانیان بەرکەوتووە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.