Mohammed Baqi Hussein
04 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2017
كابوڵ - AA
له په‌لامارێكی خۆكوژیدا بۆ سه‌ر كاروانی هێزه‌كانی ناتۆ له شارۆچكه‌ی قه‌ره‌باغی سه‌ربه كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌رپرسانی ئه‌فغانستان رایانگه‌یاند، خۆكوژێك به جلوبه‌رگی ژنانه‌وه له نزیك بینای قایمقامیه‌تی شارۆچكه‌ی قه‌ره‌باغ له كاروانی ناتۆ نزیكبووه‌ته‌وه و خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
له په‌لاماره‌كه‌دا سێ كه‌سی سڤیل و سه‌ربازێكی ناتۆ گیانیان له‌ده‌ستدا و وه‌رگێڕێك و پێنج سه‌ربازیش برینداربوون.
راگه‌یه‌نرا برینداره‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له باگرام.
گوته‌بێژی تاڵیبان، زه‌بیحوڵڵا موجاهید لهڕاگهیهنراوێكدا وێڕای له‌ئه‌ستۆگرتنی په‌لاماره‌كه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ١١ سه‌ربازی ئه‌مریكی له په‌لاماره‌كه‌دا كوژراون.