مەزار شەریف
سەرۆکی بەرنامەی ئاشتی پارێزگای ڤاریاب مەولەوی ئەسەدوڵڵا، رایگەیاند: "لە پارێزگای ڤاریاب لە باکووری ئەفغانستان ٢٥ ئەندامی بزووتنەوەی تاڵیبان، دوای چەکدانان خۆیان رادەستی ھێزە ئاسایشپارێزەکان کردووە."
ئەسەدوڵلا گوتی: "ئەو ئەندامانە پێشتر بەشدارییان لە چەندین چالاکیی چەکداریی لە ناوچە جیاجیاکانی ئەفغانستاندا کردووە، لە سەر ویستی خۆیان چەکیان داناوە و خۆیان رادەست کردووە، ئەمەیش ھەنگاوێکی زۆر گرنگ و باشە."
جەمال ئاماژەی بەوەدا ماوەی دوو ساڵ ٣٠٠ چەکداری بزووتنەوەی تاڵیبان چەکیان داناوە و خۆیان رادەستی ھێزە ئاسایشپارێزەکان کردووە.
لەگەڵ دەستپێکردنی بەرنامەی ئاشتی لە سەرانسەری ئەفغانستان بە ھەزاران کەس چەکیان داناوە، کەچی ھێشتا ھێرشی چەکداریی ھەر درێژەی ھەیە لەو وڵاتە.