Emre Aytekin,Ramal Abdullah Mahmood
07 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا رایگه‌یاند "ئه‌وه‌ی كار له‌گه‌ڵ ئێران بكات، ناتوانێت كار له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بکات".
دۆناڵد تره‌مپ له تویتێكدا رایگه‌یاند "به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سزاكانمان بۆ سه‌ر ئێران راگه‌یاند. تا ئێستا یه‌كه‌مجاره سزای وا قورس به‌سه‌ر ئێران‌دا سهپێندرابن و سزاكانی تشرینی دووه‌م توندتریش ده‌بن".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هۆشداری به‌و وڵاتانه‌ش دا کە پابه‌ند نابن به سزاكانی سه‌ر ئێران و رایگه‌یاند "ئه‌وه‌ی كار له‌گه‌ڵ ئێران بكات، كاری له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پێناكرێت. ئامانجمان ئاشتییه له جیهان، له‌وه كه‌متر نابێت".