Safvan Allahverdi,Hemın Othman Mohammed
11 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2018
واشنتۆن - AA
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس ئیدانه‌ی هێرشی ئێرانی كرد بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن كۆشكی سپیی بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له نێوان مایک پێنس و نێچیرڤان بارزانی-دا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامدراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه مایک پێنس "ئیدانه‌ی هێرشی مووشه‌كی ئێرانی كردووه كه وه‌ك هه‌نگاوێكی هه‌ڕه‌شه‌كردن و نانه‌وه‌ی ناسه‌قامگیری بۆ سه‌ر خاكی دراوسێی نزیكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیداوه".
جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوەتهوه كه له په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهکەدا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كراوه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه نێجیرڤان بارزانی بۆ ساڵیادی هێرشه‌كانی 11ی ئه‌یلووله‌وه سوپاسی ئه‌مریكای كردووه بۆ ئه‌و پشتیوانیه‌ی لێیكردوون له‌دژی داعش. ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه ره‌وشی كه‌مایه‌تییە ئایینیەکان له عێراق تاوتوێكراوه.
دوو رۆژ لەمەوبەر ئێران هێرشی كرده سه‌ر كه‌مپێكی سه‌ربه حیزبی دیموكراتی كوردستان-ئێران و حیزبی دیموكراتی كوردستان له كۆیه و لە ئاكامدا، 18 كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و پارته كه كه‌سی ئاست بەرزیان له‌نێودابوو کوژران و نزیكه‌ی 40 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.