Dmitri Chirciu
16 کانوونی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2026
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێرانیان تاوتوێ کرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی کۆشکی کرملین، پوتین و ناتانیاهو پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام داوە.
لە پەیوەنديیە تەلەفۆنییەکەدا دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران تاوتوێ کراوە و، پوتین جەختی لەسەر هەڵوێستی بنەڕەتییەکانی کردەوە بۆ چڕکردنەوەی هەنگاوە سیاسیی و دیپلۆماسییەکان بۆ دەستەبەر کردنی سەقامگیریی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.
هەروەها لە پەیوەندییە تەلەفۆنیيەکەدا لایەنی ڕووسی ئامادەیی خۆی نیشان داوە بۆ ئەنجامدانی دەستپێشخەری نێوەندگیریی و پەرەپێدانی گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بە بەشداریی وڵاتانی پەیوەندیدار.
پوتین و ناتانیاهۆ ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامبوونی دیدارەکانیان لە ئاستە جیاوازەکاندا.