Kayhan Gül,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood,Mohammed Baqi Hussein
16 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2019
به‌لگراد - AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه له رێككه‌وتنی مووشه‌كی مه‌ودا كورت و مامناوه‌ند، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه چاوناپۆشن له هه‌ر دۆخێك راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه دروست بكات بۆسه‌ر رووسیا.
بەرلە سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سربیا، پوتین دیمانه‌یه‌كی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌كانی "Politika" و "Vecernje Novosti"ی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامدا.
پوتین باسی له بانگه‌شه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا كرد كه باس له‌وه ده‌كه‌ن رووسیا هۆكاری ناسه‌قامگیری ناوچەی بەلقان-ه و گوتی: "ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر ره‌وشی بەلقان بكه‌ین لێره‌دا هۆكاری راسته‌قینه‌ی ناسه‌قامگیری سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و ژمارەیەک وڵاتی خۆرئاوایه بۆ به‌هێزكردنی كاریگه‌ریان له ناوچه‌كه‌دا".
ڤلادیمیر پوتین باسی له‌وه كرد كه رووسیا ده‌زانێت بەلقان چه‌ند ئاڵۆزه بۆیه له‌گه‌ڵ هاریكارییه‌كی بنیاتنهردایه و گوتی: "رووسیا ئه‌مڕۆ لێره‌دا زۆر دۆستی هه‌یه، یه‌كێك له‌وانه هاوبه‌شی ستراتیجیمان سربیایه. له‌به‌رئه‌وه كاری له‌پێشینه‌مان پشتیوانی بوونه له به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌یی".
پوتین سه‌رسوڕمانی خۆی له كاردانه‌وه‌ی خه‌مساردانه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له دامه‌زراندنی سوپای كۆسۆڤۆ ده‌ربڕی و گوتی: "به‌تایبه‌ت ئه‌و سربیانهی له‌و ناوچه‌یه ده‌ژین ئه‌وه وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆسه‌ر ئاسایشی خۆیان ده‌بینن. ناتواندرێت بگوترێت چاوپۆشین له هه‌ڵمه‌تێكی له‌و جۆره تاكلایه‌نه و نایاساییه نێوده‌وڵه‌تییه له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادایه".
سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ناتۆ هه‌وڵ ده‌دات چالاكییه‌كانی له وڵاتانی به‌لقان زیاد بكات و گوتی: "به‌وه ته‌نها هێڵ به‌سه‌ر دابه‌شبوون له كیشوه‌ری ئه‌ورووپادا ده‌هێندرێته‌وه. له ئاكامی هه‌موو ئه‌وانه‌دا نه‌ك هه‌ر سه‌قامگیری به‌هێز نابێت، به‌ڵكو رێگه بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاسایش له ئه‌ورووپا ده‌كرێته‌وه".
پوتین له‌باره‌ی ئه‌و خوێندنه‌وانه‌ی بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی مووشه‌كی مه‌ودا كورت و مامناوه‌ند ده‌كرێن سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ئه‌وان چاو له ره‌وشێك ناپۆشن كه راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی رووسیا بكات.
پوتین رایگه‌یاند، رووسیا وه‌ك وڵاتێكی خاوه‌ن به‌رپرسیارێتی و بیری ته‌ندروست، حه‌ز به جه‌نگێكی چه‌كداری ناكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌و رێككه‌وتنه بكشێته‌وه، كراوه‌ن بۆ به‌رده‌وامیدان به دیالۆگ.
پوتین هه‌روه‌ها بانگه‌وازی له وڵاتانی رۆژئاوا كرد كه ده‌ست له شێوازه‌كانی گێچه‌ڵکردن، هه‌ڕه‌شه و كاری تێكده‌رانه هه‌ڵبگرن و رێز له یاسای نێوده‌وڵه‌تی بگرن و گوتی: "ئه‌مه به‌ته‌واوی، رێگای پاراستنی ئاشتی و به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی جیهانی و ناوچه‌یی-یه"
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سربیا ئه‌گه‌ر بچێته نێو یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه، پوتین گوتی:
"جیاواز له رۆژئاواییه‌كان، ئێمه بژارده‌یه‌كی ئاسۆیی ناخه‌ینه به‌رده‌م سربیا بۆ هەڵبژاردنی رووسیا یان یه‌كێتیی ئه‌ورووپا. ئه‌ندامێتیی سربیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌ندامێتیی رووسیا له یه‌كێتیی ئابووریی ئه‌وراسیا نابنه رێگر له‌به‌رده‌م په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییەکانه".