Mohammed Baqi Hussein
20 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2016
مۆسكۆ - AA
- گوته‌بێژی سه‌رۆكی رووسیا، دیمیتری پێسكۆڤ رایگه‌یاند، كوشتنی باڵیۆزی رووسیا له ئه‌نقه‌ره ئاندرێی كارلۆڤ له په‌لامارێكی چه‌كداریدا، هه‌وڵێك بووه بۆ رێگریی كردن له قۆناغی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا و توركیا و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری سیاسی له سووریا.
- سه‌رۆكی ئەنجوومەنی فیدراسیۆنی رووسیا ڤاله‌نتینا ماتڤینكۆ لای :"كوشتنی كارلۆڤ، هه‌وڵێكی تێكده‌رانه‌ی پلان بۆ داڕێژراو بوو بۆ رێگری كردن له ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-رووسیا."
گوته‌بێژی سه‌رۆكی رووسیا دیمیتری پێسكۆڤ رایگه‌یاند، كوشتنی باڵیۆزی رووسیا له ئه‌نقه‌ره ئاندرێی كارلۆڤ له‌په‌لامارێكی چه‌كداریدا، هه‌وڵێك بووه بۆ رێگریكردن له قۆناغی ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا و توركیا و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری سیاسی له سووریا.
پێسكۆڤ له لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌وانان رایگه‌یاند "به كوشتنی كارلۆڤ هه‌وڵدراوه بۆ رێگریكردن له پڕۆسه‌ی ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی رووسیا-توركیا و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ قه‌یرانی سووریا".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كێ له‌پشت په‌لاماره‌كه‌وه بووه و گوتی: "پسپۆڕه رووسه‌كان ئێستا له ئه‌نقه‌ره‌ن. دوێنێ سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش. با ئارامبگرین و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی پسپۆڕان بین".
- "ئاژاوهگێڕییهكی پلان بۆ داڕێژراوه"
سه‌رۆكی ئەنجوومەنی فیدراسیۆنی رووسیا، ڤاله‌نتینا ماتڤینكۆ رایگه‌یاند، پێویسته به به‌شداریی هێزه ئه‌منییه‌كان و پسپۆڕان، هه‌موو كارێك ئه‌نجامبدرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌رپرسانی په‌لاماره‌كه، ئه‌مه بابه‌تی شكۆیه.
ماتڤینكۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "كوشتنی كارلۆڤ، هه‌وڵێكی تێكده‌رانه‌ی پلان بۆ داڕێژراو بوو بۆ رێگری كردن له ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-رووسیا."