Abdullah Shukur
05 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2016
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
پێشنیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەستی بۆ ماوەی حەوت رۆژ لە شاری حەلەب بەمەبەستی گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بۆ ئەو شارە رەتکرایەوە.
بەھۆی بۆردومانی چڕی رووسیا و رژێمی ئەسەد بۆ سەر شاری حەلەب و خراپبوونی باری مرۆیی لەو شارە، پێشنیاری ئاگربەستی لەو شارە لە لایەن ئیسپانیا، میسر و نیوزلەندا پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاساییش نەتەوە یەکگرتووەکان کرا.
لە دەنگدانەکەدا ١١ وڵات پشتیوانی پێشنیارەکەیان کرد و ھەردوو وڵاتی چین و رووسیاش مافی ڤیتۆیان بەکارھێنا.
لەوەتەی ساڵی ٢٠١١ شەش جار و چینیش پێنج جار مافی ڤیتۆیان لەبارەی سووریا بەکارھێناوە.
بۆ ئەوەی پێشنیارێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان قبوڵ بکرێت پێویستە نۆ ئەندام لە کۆی ١٥ ئەندامی ئەنجوومەنەکە دەنگی بەڵی بدەن و ھاوکات نابێ ھیچ لە وڵاتانی ئەندامانی ھەمیشەیی مافی ڤیتۆ بەکاربھێنن.