Lokman İlhan,Muhammet Ali Kemal
26 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2019
کۆکۆتا - AA
هاووڵاتییانی ڤێنیزوێلا بە هۆی داخستنی سنووری کۆلۆمبیاوە، بە مەبەستی پەڕینەوە بۆ ئەو وڵاتە، بە شێوەیەکی نایاسایی رێگا لاوەکییەکان بەکاردەهێنن.
ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی ڤێنیزوێلا کە پێویست دەکات رۆژانە بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی رۆژانەیان یان بە مەبەستی بازرگانی یاخو خوێندن بچنە کۆلۆمبیا، رێگا هاوتەریبە لاوەکییەکان کە لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە کۆنترۆڵکراوە و پێیان دەگوترێت "ترۆخا" بەکاردەهێنن، بە مەبەستی گەیشتن بە شاری کۆکۆتا یان شارەکانی دیکە.
هاوکات لە راگەیەندراوێکی فەرمانگەی کۆچی کۆلۆمبیا ئاماژە بەوەکراوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێزە ئەمنییەکانی ڤێنیزوێلا پەنایان بردووەتە بەر وڵاتەکەیان گەیشتووەتە ٢٧٤ کەس.
ئاماژە بەوەدەکرێت لە نۆرتێ سانتاندێر کە کۆکۆتا بەشێکە لێی، ٢٤٣ کەس و لە ئاراوکا ٢٣ کەس و لە لاگواجیرا ٨ کەس لە هێزە ئەمنییەکانی ڤێنیزوێلا هەن و بانگەشەی ئەوە دەکرێت لەنێو ئەو کەسانەدا ئەندامی هێزە تایبەتەکانی ڤێنیزوێلا بوونیان هەیە.