Muhammet Ali Kemal
10 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2016
سەربازانی ئیسرائیل بوونە رێگر لەبەردەم ئەنجامدانی نوێژی هەینی لەلایەن سەدان هاووڵاتی فەڵەستینی دانیشتووی کەرتی خۆرئاوا، لە مزگەوتی ئەقسا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە شایەتحاڵەکانەوە دەستی کەوتووە، سەربازانی ئیسرائیل رێگەیان بە سەدان هاووڵاتی دانیشتووی ناوچە جیاوازەکانی کەرتی خۆرئاوا نەداوە بۆ ئەوەی یەکەم نوێژی هەینی مانگی رەمەزان لە مزگەوتی ئەقسا بکەن.
یەکێک لەو هاووڵاتییە فەڵەستینییانە کە رێگری لێ کراوە بە ناوی دەروێش ناجی، تەمەن ٤٠ ساڵ، وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە پۆلیسی ئیسرائیل رێگەیان لێ کردووە بچێتە ژوورەوە، گوتی: ''شەو سەعات دوو لە ماڵەوە لە شاری جەنین، دەرچووم بۆ ئەوەی لەگەڵ هەر چوار مناڵەکەمدا بێینە مزگەوتی ئەقسا. سەرەڕای ئەوەی پێشتر رێگە دەدراین بەڵام ئەم جارە رێگرییان لێ کردین. ئێمە تەنها هاتووین بۆ ئەوەی نوێژ بکەین، چۆن دەتوانین ببینە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل''.