Khalilur Rahman Salahshoor,Ahmet Dursun
14 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2018
ئیستانبوڵ - AA
كوژرانی پێنج ئه‌ندامی دیكه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له سووریا راگه‌یه‌نرا.
ماڵپه‌ڕی defapress.irی نزیك له سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی کردەوە، پێنج ئه‌ندامی دیكه‌ی یه‌كه‌ی فاتمیون كه له ئه‌فغانستانییه‌كان پێكهێنراوە له پێكدادانه‌كانی سووریادا کوژراون.
ئێران له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی سوپای پاسداران كه ره‌وانه‌ی سووریای كردوون، یه‌كه‌ی فاتمیون كه له ئه‌فغانستانییه‌كان پێكهێنراوه و یه‌كه‌ی زه‌ینه‌بیون كه له پاكستانییه‌كان پێكهێنراوه، ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كردووه و له ریزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌ددا شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
به پێی داتا نافه‌رمییه‌كان له پێكدادانه‌كانی سووریادا تا ئێستا، دووهه‌زارو 400 چه‌كدار و سه‌ربازی ئێران كوژراوه.