Sarmand Hameed
04 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانی نێوان ھێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و ژمارەیەک چەکدار لە پارێزگای سێستان و بەلۆچستان باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، پاسەوانێکی سنوور کوژرا.
کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، شەڕ و پێکدادانەکە شەوی رابردوو لە گوندەوارەی شاری سیراوان سەر بە پارێزگای سێستان و بەلۆچستان نزیک بە سنووری پاکستان، روویداوە.
تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران هیچ زانیارییەکی دیکەی لەبارەی رووبەڕووبوونەوەکە نەخستووەتەڕوو.
لە میانی هەفتەی رابردوودا، رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و ژمارەیەک چەکدار روویدا و لە ئاکامدا سێ پاسەوانی سنووری ئێرانی کوژران.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.