Ramal Mahmood
15 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2016
قودس - AA
بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە لەمیانی سەردانە فەرمییەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهۆ بۆ کازاخستان لەڕێگەی سەرکۆماری ئەو وڵاتەوە، نورسوڵتان نازارباێڤ پەیامێکی رەوانەی گەورە بەرپرسانی ئێران کردووە کە تیایدا هاتووە "ئەگەر ئێران هەڵوێستی خۆی بەرامبەر ئیسرائیل بگۆڕێت. ئیسرائیلیش هەڵوێستی خۆی بەرامبەر ئێران دەگۆڕێت".
بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە لەمیانی سەردانە فەرمییەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهۆ بۆ کازاخستان لەڕێگەی سەرکۆماری ئەو وڵاتە نورسوڵتان نازارباێڤ پەیامێکی رەوانەی گەورە بەرپرسانی ئێران کردووە.
بەپێی هەواڵی رادیۆی دەوڵەتی ئیسرائیل، ناتانیاهۆ دوێنێ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نازارباێڤ پەیامێکی بۆ سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی جێهێشتووە کە بڕیارە بەم نزیکانە سەردانی کازاخستان بکات.
لە پەیامەکەی ناتانیاهۆدا هاتووە "بۆچی ئێران بەردەوامە لە هەڕەشەکردنی ئەوەی ئیسرائیل دەڕووخێنێت؟ خۆ ئیسرائیل وڵاتێکی بچووک و لاواز نییە. ئەگەر ئێران ئیسرائیل بەو شتانەوە سەرقاڵ نەکات، باش دەکات چونکە بەمجۆرە خۆی دەخاتە ناو مەترسییەکی گەورەوە. ئەگەر ئێران هەڵوێستی خۆی بەرامبەر ئیسرائیل بگۆڕێت. ئیسرائیلیش هەڵوێستی خۆی بەرامبەر ئێران دەگۆڕێت".