Rewa Mahmut Hasan
19 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2015
قودس
دوای دەستبەکار بوونی وەک سەرۆک ئەرکانی نوێی سوپای ئەمریکا، جۆزێف دانفۆرد یەکەم سەردانی بۆ ئیسرائیل ئەنجام دا و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بێنیامین ناتانیاهۆ کۆبوویەوە.
لە نووسراوێكدا كە ئۆفیسی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بڵاوی كردۆتەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە كۆبوونەوەكە لە قودس ئەنجام دراوە و هەردوو لا باسیان لە پەیوەندییەكانی ستراتیجی نێوان ئیسرائیل و ئەمریكا كردووە و تاوتوێی ئەو كێشانەیان كردووە كە رووبەڕوویان دەبنەوە.
هاوكات باس لەوەش كراوە كە لە باشووری ئیسرائیل مانۆڕێكی هاوبەشی هێزەكانی ئەمریكا و سوپای ئیسرائیل دەستی پێ كراوە.
راشگەیەنرا كە لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل غادی ئەیزەنكۆت بەشداربووە.