Ömer Tuğrul Çam
27 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2023
برۆکسل - AA
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ بە ئاماژەدان بەوەی پێویستە لەگەڵ تورکیا بەیەکەوە کار بکەن بۆ پاراستنیان دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکان، ڕایگەیاند: "لە ئێستادا ناتۆ ئەمە دەکات".
پێش کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ولاتانی ئەندام لە ناتۆ کە ڕۆژانی ٢٨-٢٩ی تشرینی دووەم، لە بارەگای ناتۆ لە برۆکسل بەڕێوەدەچێت، بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.
سەبارەت بە سەرکردەی پارتی دیموکراتەکانی سوید، جیمی ئاکیسۆن کە داوای کردبوو ڕێگە بە بنیاتنانی مزگەوتی نوێ نەدەن و ئەوانەشی هەن بڕوخێندرێن، ستۆڵتنبێرگ ڕایگەیاند: "ناچمە ناو مشتومڕەکانی سیاسیی ناوخۆیی، بەڵام من باوەڕم بە ئازادی ئایین و ڕادەربڕین هەیە".
ستۆڵتنبێرگ باسی لەوە کرد کە ئازادی ئایین و ڕادەربڕین بەهای سەرەکی ناتۆن و گوتی: "ئازادی و دیموکراسیی مافە سەرەکییەکانی هاوپەیمانیین کە پێویستە بپارێزرێن. ئەو شتەی کە گرنگە بۆ ئەندامێتی سوید لە ناتۆ، پابەندبوونی حکوومەتی سویدە بەو بەڵێنانەی داوێتی".
سکرتێری گشتیی ناتۆ ستۆڵتنبێرگ ئاماژەی بەوە کرد کە تورکیا نیگەرانی ئەمنیی ڕەوای هەیە و گوتی: "هیچ هاوپەیمانێکی ناتۆ بە هێندەی تورکیا ڕووبەڕووی هێرشی تیرۆریستیی نەبووەتەوە. نیگەرانی هەیە لە بارەی ئەو گرووپە تیرۆریستییانەی هێرش دەکەنە سەری. پێویستە لەگەڵ تورکیا بەیەکەوە کار بکەین بۆ پاراستنی خۆیان بەرامبەر گرووپە تیرۆریستییەکان. لە ئێستادا ناتۆ ئەمە دەکات. پەکەکە نەک تەنیا لەلایەن تورکیاوە، بەڵکو لەلایەن سوید و هاوپەیمانانی ناتۆشەوە وەک ڕێکخراوی تیرۆریستیی دەناسرێت. هەروەها پەکەکە لە سوید پەیوەندی هەیە بە تاوانی ڕێکخراوەوە".