Sarmand Hameed
29 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر - AA
هەریەک لە سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی و سەرکۆەزیران، مستەفا کازمی بۆ کۆچی دوایی میری کوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح بە جیا پەیامی هاوخەمییان بڵاوکردەوە.
بەرھەم ساڵح، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیوویەتی "بە دڵگرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی شێخ سەباح ئەحمەد سەباح-مان بیست، ئەو برا گەورە و سەرکردەیەکی خەمخۆری تەبایی گەلانی ناوچەکە بوو، وەک ناسیومانە مرۆڤ دۆست و پێداگربوو لەسەر پەیوەندییە پتەوکانی عێراق و کوێت، ماندوونەناسانە کاری لەسەر یەک ھەڵوێستی و نەھێشتنی ناکۆکییەکان کردووە و لە پێناو ئاشتی و چاکەدا قوربانی دا، سەرەخۆشییمان بە کەسوکارمان لە کوێتی برا رادەگەیێنین".
هاوکات سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، محەمەد حەلبوسی لە پەیامێکدا سەرەخۆشی ئاراستەی گەلی کوێت کرد بۆ کۆچی دوایی سەرباح ئەحمەد جابر سەباح.
محەمەد حەلبوسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیوویەتی "بە دڵگرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی میری کوێت و سەرکردەی حیکمەی عەرەبی، شێخ سەباح ئەحمەد سەباح-مان بیست، وەک ئەوەی ناسیوومانە کەسێکی لەخۆبردوو و سیاسییەکی زانا و نەسیحەتکارێکی باش بوو".
حەلبوسی راشیگەیاندووە، بە کۆچی دوایی سەباح ئەحمەد جابر سەباح، پشتیوانێکی عێراق و خۆشەویستی و عێراقییەکانمان لەدەستدا.
لە پەیامێکدا دیکەدا، سەرۆکوەزیرانی، عیراق، مستەفا کازمی وێڕای ئەوەی رایگەیاندووە کە بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی میری کوێتی پێگەیشتووە، سەرەخۆشی لە گەلی ئەو وڵاتە کردووە.
کازمی رایگەیاندووە کە کۆچی دوایی سەباح ئەحمەد جابر سەباح ناوچەکە پیاوێکی لەدەستداوە کە درێخی نەکردووە لە هەنگاوەکانی بۆ پاڵپشتی لە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمیی و مایەی بەهێزبوونی و پێشکەوتنی گەلی کوێت لەگەڵ گەلانی دراوسێی بووە.
سەرۆکوەزیرانی، عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە کە میری کۆچکردووی کوێت رۆڵی گەورەی گێڕاوە لە بەهێزکردنی عێراقی نوێ، هەروەک پشتیوانی وڵاتەکەی بووە کە لە جەنگی دژبە تیرۆردایە.