Muhammed Ali Kamal
29 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی میری كوێت، سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح بڵاوكرده‌وه و داوای لێخۆشبوونی له خوای گه‌وره بۆ كرد.
له پرسه‌نامه‌كه‌دا كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به عه‌ره‌بی و توركی له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاتووه: "داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بۆ میری كوێت، سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح ده‌كه‌م كه هه‌واڵی كۆچی دوایی زۆر دڵته‌نگی كردم و به‌ناوی گه‌لی توركه‌وه سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی دۆست و برای كوێت ده‌كه‌م".