Merve Yıldızalp
20 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2025
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی نیپاڵ، شارما ئۆلی ئەنجام دا.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لەو پەیوەنديیە تەلەفۆنییەدا پەیوەنديیە دوو قۆڵییەکانی تورکیا و نیپاڵ و پرسە هەرێمیی و جیهانییەکان تاوتوێ کراون.
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە هەڵنانی هەنگاوی بەرجەستە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و نیپاڵ لە هەموو بوارێکدا بەتایبەتی ئابووریی و بازرگانیی بەسوود دەبێت.
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد تورکیا دیپلۆماسییەکی چڕی بەڕێوەبردووە بۆ بنیاتنانی ئارامیی لە غەززە، لوبنان، ئۆکراینا و سووریا و، بێوچان هەوڵ دەدات بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل لە غەززە کە سەرلەنوێ دەستیپێکردووەتەوە و دەەبارە بەدیهێنانی ئاگربەست.