Cüneyt Karadağ
07 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2022
بەرلین - AA
شەوی رابردوو، راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆلتز پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئەنجام دا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی وەزیرانی ئەڵمانیاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە شولتز لەگەڵ بایدن باسی لە سەردانەکەی کردووە بۆ کۆماری میللی چین و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە لەبارەی دۆخی ئۆکراینا.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە شولتز زانیاری بە بایدن داوە سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ چین و هەردوو سەرۆک ستایشی لێدوانەکانی سەرۆکی چین، شی جین پینگ-یان کردووە لەبارەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیی و مەترسییەکانی بەکارهێنانی ئەو چەکە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، بایدن و شولتز بەردەوامی بۆردومانکردنی ژێرخانی مەدەنی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە سەرکۆنە کردووە، بەتایبەتی دامەزراوەکانی دابینکردنی وزە و پێداگریی خۆیان نیشانداوە لە پشتیوانیکردنی ئۆکراینادا.