Mohammed Baqi Hussein
23 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2016
- جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن لهسهردانهی 24ی ئابیدا بۆ ئه‌نقه‌ره، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا ئیسماعیل قاره‌ماندا كۆده‌بێته‌وه و بینای په‌رله‌مان به‌سه‌رده‌كاته‌وه كه شه‌وی 15ی تهمووز بۆردومان كرا.
- بڕیاره بایدن له كۆشكی چانكایا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرمدا كۆبێته‌وه و دواتر له سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له‌لایه‌ن سهركۆمار ئه‌ردۆغانه‌وه پێشوازیی لێبكرێت.
ورده‌كاریی سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن بۆ توركیا ئاشكراكرا.
به‌پێی ئەو روونكردنه‌وه‌یه‌ی کە لەلایەن كۆشكی سپییەوە بڵاوکراوەتەوە، بایدن سبه‌ینێ رۆژی چوارشه‌مه 24ی ئاب ده‌گاته ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا.
جۆ بایدن له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌ن بۆغا داده‌به‌زێت و سه‌ره‌تا ده‌چێته په‌رله‌مانی توركیا. دواتر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئیسماعیل قاره‌ماندا ئه‌نجامده‌دات و بینای په‌رله‌مان به‌سه‌رده‌كاته‌وه كه شه‌وی 15ی تهمووز له‌میانه‌ی هه‌وڵی كوده‌تادا بۆردومان كرا.
بڕیاره بایدن دوای نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرمدا لە کۆشکی چانکایا كۆبێته‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازبکه‌ن.
دواین دیداری جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغاندا ده‌بێت و بڕیاره له کۆشکی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه پێشوازیی لێبكرێت.
به‌وپێیه بایدن ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی ئه‌مریكی كه بچێته کۆشکی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا.
بڕیاره دیداری ئه‌ردۆغان و جۆ بایدن به‌شێوەیەکی داخراو به‌ڕووی میدیادا به‌ڕێوه‌بچێت.
لە روونکردنەوەکەدا باس لەوەشکراوە بایدن هه‌مان رۆژ توركیا به‌جێدێڵێت.