Fuat Kabakcı
24 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2022
ئەنقەرە – AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی فینلاند، پێکا هاڤیستۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، چاوشئۆغڵو و هاوتا فینلاندییەکەی دوا پێشهاتەکانی ئۆکراینا، هەوڵەکانی نێوەندگیری و چۆنێتیی کارکردن بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی سێقۆڵییان تاوتوێ کردووە.
فینلاند و سوید کە داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆ، بەمەبەستی رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی تورکیا لە میانی لووتکەی ناتۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا یاداشتنامەی سێقۆڵییان لەگەڵ تورکیا واژوو کرد.