Sangar Hamad Azeez
19 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2016
بەهۆی پێكدادانە سەختەکان، ١٨٥ نەخۆش كە ٤١یان ئافرەتن لە نەخۆشخانەی ئیبن خەلدوون لە رۆژهەڵاتی حەلەب گواسترانەتەوە نەخۆشخانەی دەروونی عەزاز.
لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو بەڕێوبەری نەخۆشخانەی عەزاز دكتۆر سەقر بری گوتی: "لە نەخۆشخانەكەماندا خزمەتگوزایەكانی خواردن و خواردانەوە، حەوانەوە و دەرمان دابین دەكرێت. ئەو نەخۆشانە سپاردەی ئێمە كراون، ئێمەش ئەوەی لە تواناماندا بێت درێغی ناكەین بۆ پاراستنیان. لەم دواییەدا پەیەدە هێرشی زۆر بۆسەر شارۆچكەكە ئەنجامدەدات بەهۆی دەنگی تەقە و پێكدادانەكانەوە نەخۆشەكان رووبەڕووی ناڕەحەتیەكی زۆر بوونەتەوە".
كارمەندێكی نەخۆشخانەكە بەناوی مەحموود حەلەبی بۆ ئانادۆڵو گوتی: "لە نەخۆشخانەكەماندا زیاتر لە ٢٥ پزیشكی دەروونی و پزیشكێكی ددان هەیە. پێشووتر پزیشكێكی ئەرمەنی كاری دەكرد بەناوی جۆرج عەدرا، ئەو پزیشكە لەگەڵ دەست پێ كردنی شۆڕشی سووریا لە نەخۆشخانەكەمان دەست بەكار بوو خزمەتی هاووڵاتییانی دەكرد بەڵام لە ٢٠١١دا لەلایەن هەواڵگری رژێم دەستبەسەر كرا، لەو ماوەیەی كە تێیدا دەست بەسەر كرا بوو بەهۆی خراپی مامەڵەكردن لەگەڵیدا تووشی نەخۆشی دەروونی هاتووە".
ئەو كارمەندە ئاماژەی بەوە كرد كەوا ئەو پزیشكە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەكە چارەسەری دەروونی بۆ دەكرێت و ناوبەناو ئەوەی بیر دەكەوێتەوە كەوا پێشوتر پزیشك بووە. و تیشكی خستە سەر ئەوەی كەوا زۆربەی پێداویستییەكانی نەخۆشخانەكە لەلایەن وەقفی
ئازادی و مافی مرۆڤ لە سووریا دابینكراوە.
چارەسەری دەروونی لە نەخۆشخانەیەکی سووریا