02 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2020
ئەنقەرە - AA
وەزيرى دەرەوەى توركيا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆدا ده‌كات كه بۆیه‌كه‌مجاره به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌ویش به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)ه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئه‌مڕۆ له ڕێگه‌ی تێلێكۆنفرانسهوه، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆدا ده‌كات كه یه‌كه‌مجاره له مێژووی په‌یمانه‌كه‌دا، به‌هۆی رێوشوێنه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌شێوه‌ی ئۆنلاین سازده‌كرێت.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه رۆژه‌ڤی سه‌ره‌كی بریتییه له هاریكاری و پاڵپشتیی له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤی په‌یمانه‌كه تاوتوێ ده‌كرێت به‌تایبه‌تی به‌هێزكردنی رۆڵی سیاسیی ناتۆ له پاڵ ره‌وشی ئه‌فغانستان و عێراقدا.