Selen Temizer
20 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2021
برۆكسل- AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یه‌نس ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاند: "به تایبه‌ت سوپاسی توركیا، ئه‌مریكا و به‌ریتانیا ده‌كه‌م بۆ رۆڵی چاره‌نووسسازیان له پاراستنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی حامید کارزای له كابوڵ".
یه‌نس ستۆڵتنبێرگ له دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی ساز كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد توركیا ساڵانێكی دوور و درێژه به‌رپرسه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حامید كارزای له كابوڵ و له ئێستاشدا رۆڵێكی چاره‌نووسساز ده‌گێڕێت به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ی درووست بووه، پشتیوانیی له وڵاتانی دیكه وه‌رده‌گرێت.
ستۆڵتنبێرگ گوتی: "به تایبه‌ت سوپاسی توركیا، ئه‌مریكا و به‌ریتانیا ده‌كه‌م بۆ رۆڵی چاره‌نووسسازیان له پاراستنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی حامید کارزانی له كابوڵ" و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له ئێستادا گه‌وره‌ترین گرفت بریتییه له گه‌یاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رباز ده‌كرێن به فڕۆكه‌خانه.