Mustafa Deveci
13 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2023
کیگالی – AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد حکوومەتی لیبیا بە تورکیای راگەیاندووە پشتیوانیی له رێككهوتننامهی هایدرۆکاربۆن دهكهن.
مەولود چاوشئۆغڵو لە دوا وێستگەی گەشتەکەیدا بۆ کیشوەری ئەفریقا لە وڵاتی روانداوە هەڵسەنگاندنی بۆ پرسەکانی رۆژەڤ کرد.
چاوشئۆغڵو سەبارەت بە بریاری دادگایەکی تەرابلوس لەسەر راگرتنی جێبەجێکردنی رێککەوتنی هایدرۆکاربۆن کە لەنێوان تورکیا و لیبیا واژوو کراوە، ئاماژەی بەوە کرد کە راستەوخۆ لەدوای ئەو بڕیارەی دادگاوە پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی یەکێتی نیشتمانیی لیبیا، عەبدولحەمید دوبەیبەوه کردووە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوەی وەبیرهێنایەوە، ئەو رێککەوتنە لە ٣ی تشرینی یەکەم لە میانی سەردانەکەیدا بۆ تەرابلوس واژوو کراوە و گوتی: "دەقەکە پەیماننامەیەکە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە. هەروەکو ئەو یاداشتنامانەی کە لیبیا لەگەڵ وڵاتانی دیکە واژووی کردووە، پێویست ناکات ببردرێتە پەرلەمانی لیبیا".
مهولود چاوشئۆغڵو گوتیشی: "دادگا بڕیاری راگرتنی جێبەجێکردنی دەرکردووە. سهرئهنجام ئەمە بڕیارێکە و حوکمی کۆتایی نییە. حکوومەت (لیبیا) گوتیان پشتیوانی رێككهوتننامهكهن و کاری پێویستیان ئەنجامداوە. لە كۆتاییدا ئەم رێككهوتننامهی هەماهەنگییە بۆ حکوومەت و دەوڵەتی لیبیا ئێجگار گرنگە. گوتیان کە پشتیوانیی ئهمهن (رێککەوتننامەکە) و لە نزیکەوە چاودێری دەکەن".