Muhammet Kurşun,Hemın Othman Mohammed
21 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2019
ئه‌سفه‌هان - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له شاری ئه‌سفه‌هانی ئێران له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی كاری نێوان شانده‌كان به سه‌رۆكایه‌تی چاوش‌ئۆغڵو و زه‌ریف، هه‌ردوو وه‌زیر ده‌قی پلانه‌كانی راوێژیان واژۆكرد، كه راوێژ له‌باره‌ی بابه‌ته دووقۆڵی، هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زیاد ده‌كات و به‌هێزیان ده‌كات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هاریكارییه‌كان كاریگه‌رتر ده‌كات.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه چاوش‌ئۆغڵو به‌شداری له خوانی نیواڕۆدا كرد كه له‌لایه‌ن زه‌ریف-ه‌وه له‌سه‌ر شه‌ره‌فی ئاماده‌كرابوو.