Gökhan Varan
15 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن ئەنجامدا.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە بەدەستهاتوون، لەمیانی پەیوەندییەكهدا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆلییەکان کراوە، چاوشئۆغڵو، بهبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پیرۆزبایی لە ئانتۆنی بڵینکن کردووە.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان چاوشئۆغڵو و بڵینکن-دا جگە لەوەی تاوتوێی ھەموو لایەنەکانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان کرا، باس لە چەند بابەتێکی ناوچەیی و ھەریەک لە پرسەکانی بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ، پەکەکە/پەیەدە و تیرۆر، S-٤٠٠، سووریا و رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست کرا.
لە پەیوەندییەکەدا، ههردوولا هاوڕابوون لهسهر ئهوهی دیالۆگێکی کراوە و دۆستانە لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا پهرهی پێبدرێت لهسهر بنهمای رێزگرتن له بهرامبهر، نیگەرانییهكان لەو لێدوانانەی کە لە ماوەکانی رابردوودا لە لایەن ئەمریکاوە بڵاوكراونهتهوه، دهربڕدراوه.
ھەر لە میانی پەیوەندییەکەدا، ھەردوو وەزیر ھاوڕا بوون لەسهر ئەوەی لە رۆژانی داھاتوودا بە شێوەیەکی وردتر تاوتوێی سەرجەم بابەتەکان بکەن.