Fuat Kabakcı,Mohammed Baqi Hussein
13 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2019
په‌كین - AA
له ئه‌نجامی رۆچوونی كانێکی خه‌ڵووز له چین، 21 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی Global Times كه یه‌كێكه له ئۆرگانه‌كانی راگه‌یاندنی پارتی كۆمۆنیستی چین له شاری شینمو له ویلایه‌تی شانشی ئه‌و وڵاته، ئێواره‌ی دوێنێ كانه خه‌ڵووزی لیسیاگۆ كه له لایه‌ن كۆمپانیای Baiji Mining Co. Ltd كاری تیادا ده‌كرێت، رۆچووه.
له كاتی رۆچوونی كانه‌كه‌دا، 87 كرێكار كاریان كردووه و تواندراوه 66یان رزگاربكرێت و 21یشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ته‌رمه‌كانیان ده‌رهێنراوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه دەست بە لێكۆڵینه‌وه كراوه.