Tolga Akbaba,Hemın Othman Mohammed
13 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به هۆی رێكخستنی لووتكه‌ی دژبه ئێران كه مانگی شوباتی داهاتوو ئه‌مریكا له پۆڵه‌ندا سازی ده‌كات، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران كاربه‌ڕێكه‌ری پۆڵه‌ندای له تاران، ویچخ ئونلەنت-ی بانگهێشتكرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه به‌رپرسانی ئێران نیگه‌رانی خۆیان گه‌یاندووه‌ته كاربه‌ڕێكه‌ری پۆڵه‌ندا له‌باره‌ی لووتكه‌ی دژبه ئێران كه له وارشۆ رێكده‌خرێت.
به‌رپرسانی ئێران به ئونلهنت-یان راگه‌یاندووه كه چاوه‌ڕوانن پۆڵه‌ندا له لووتكه‌كه بكشێته‌وه.
له چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی FOX NEWSی ئه‌مریكی دووا و باسی له‌وه كرد كه له 13-14ی شوباتدا له پۆڵه‌ندا لووتكه‌یه‌ك سازده‌كه‌ن كه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه به‌شداریی تیادا ده‌كرێت و تیایدا ئه‌و چالاكییانه‌ی ئێران تاوتوێ ده‌كرێت كه ناوچه‌كه‌ی ناسهقامگیركردووه.