Tevfik Durul,Hemın Othman Mohammed
06 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2017
په‌كین - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، هۆشداری دا له پلانی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل و رایگه‌یاند "ئه‌و پلانه په‌ره به گرژی ناوچه‌كه ده‌دات كه ئێستا هه‌یه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، جینگ شوانگ له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "پێگه‌ی قودس ئاڵۆز و هه‌ستیاره".
جینگ شوانگ داوای له حكوومه‌تی واشنتۆن كرد وریایانه هه‌ڵسوكه‌وت بكات بۆ پاراستنی ئاشتیی و رایگه‌یاند "ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆیان به دووربگرن له هه‌ژاندنی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره بنیاتنراون بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین و بوونه‌تە هۆی دابه‌شبوونی نوێ".
گوتیشی: " لە پلانی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل نیگه‌رانین له‌وه‌ی ئه‌و پلانه په‌ره به بارگرژی ناوچه‌كه ده‌دات كه ئێستا هه‌یه".
ناوبراو راشیگه‌یاند "حكوومه‌تی په‌كین پشتیوانی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ته‌واو سه‌ربه‌خۆیی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات كه سنووره‌كانی 1967 كێشراوه و پایته‌خته‌كه‌ی قودسی خۆرههڵاتە".