Zehra Ulucak
08 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2020
په‌كین - AA
له ئه‌نجامی درووستبوونی لافاو به‌هۆی رۆچوونی زه‌وییه‌وه له چین، نۆ كه‌س بێسه‌روشوێن بوون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی رزگاركردنهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه له ناوچه‌ی هوانگمهی سه‌ربه هەرێمی هوبێ، رۆچوونی زه‌وی روویداوه.
ئاماژه بهوەیش كراوه کە له ئه‌نجامدا، نۆ كه‌س بێسه‌روشوێن بوون و ٤٠ كه‌سی دیكه‌ی رزگاركراویش له په‌ناگه‌یه‌كدا نیشته‌جێكراون، كاره‌كانی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و نۆ كه‌سه‌شی كه بێسه‌روشوێنن، درێژه‌ی هه‌یه.
هەرێمی هوبێ و هەرێمی ئانهوی دراوسێی، زۆرترین كاریگه‌ریی بارانه وه‌رزییه‌كانی ئه‌م هاوینه‌یان كه‌وتووه‌ته سه‌ر. زیانه‌كانی ئه‌م ناوچانه به سه‌دان ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
- ئاستی ئاو بۆ سه‌روو ئاستی ئاگاداركردنه‌وه به‌رزبوویه‌وه
ته‌له‌ڤیزیۆنی ناوه‌ندیی چین (CCTV)، چه‌ند دیمه‌نێكی ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی هەرێمی ئانهوی بڵاوكرده‌وه كه ببوون به ژێر ئاوه‌وه.
ئاستی ئاو له هەرێمی ئانهوی له ١٩ رووبار، پێنج ده‌ریاچه و زیاتر له ٤٠٠ شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی ئاو، گه‌یشتبوویه سه‌روو ئاستی ئاگاداركردنه‌وه.