Emre Aytekin
27 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2026
پەکین - AA
بەهۆی ههڵكشانی مەترسیە ئەمنییە دەرەکییەکان لە ئێران کە لەژێر هەڕەشەی هێرشی سەربازیی ئەمریکادایە، چین هۆشداریی دایە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە جێبهێڵن.
باڵیۆزخانە و کونسوڵخانە گشتییەکانی چین لە ئێران لەو هۆشدارییەی بڵاویان کردەوە، ئاماژەیان بەوە کرد کە لەم دواییانەدا مەترسیە ئەمنییە دەرەکییەکان لە ئێران بە شێوەیەکی جددی ڕوویان له ههڵكشان کردووە و، زۆرێک لە وڵاتانی دیکەش هۆشدارییان بە هاووڵاتیانیان داوە وڵاتەکە جێبهێڵن.
لە هۆشدارییەکەدا داوا لە هاووڵاتیانی چین کراوە لە گەشتکردن بۆ ئێران دوور بکەونەوە، داواش لەو هاووڵاتیانە کراوە کە ئێستا لەو وڵاتەن، ڕێکارە ئەمنییەکان توندتر بکەن و لە زووترین کاتدا وڵاتەکە جێبهێڵن.