Lokman İlhan,Rewa Mahmut Hasan
27 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2017
بۆگۆتا - AA
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە قۆناغی وەرگرتنەوەی چەک لە چەکدارانی فارک (هێزی شۆرشگێری چەکداری کۆلۆمبی) بەسەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە.
لە راگەیەندراوێکدا کە ئۆفیسی نەتەوە یەگرتووەکان تایبەت بە ئەرکی کۆڵۆمبیا بڵاوکردووەتەوە ئاماژە بەوە دراوە کە قۆناغی سێیەمی وەرگرتنەوەی چەک لە چەکداران کۆتایی هاتووە، ئەویش دوای ئەوەی کە چەکداران و حکوومەتی کۆڵۆمبی رێککەوتنێکی ئاشتیان واژوو کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لەکۆی ٢٦ ناوەند بۆ وەرگرتنەوەی چەکەکان توانراوە، ٧ هەزار و ١٣٢ چەک وەربگیرێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ مەراسیمێک بۆ رادەستکردنەوەی دوایین چەک لە دەستی فارک ئەنجام بدرێت و، سەرۆکی کۆڵۆمبیا، خوان مانوێل سانتوس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی دەستخۆشی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ ئەو ئەرکەی پێی هەڵساون.