Gamze Türkoğlu Oğuz,Muhammet Ali Kemal
09 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
لە ژاپۆن ١٠٠ کەس لە ئەنجامی لافاو و داڕمانی زەوی کە بە هۆی بارانی بەخوڕ کە ناوچەکانی خۆرئاوا و ناوەڕاستی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی هەواڵیی کیۆدۆ بڵاویکردەوە، بە هۆی لافاو و داڕمانی زەوییەوە، ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

فەرمانگەی ئاگرکەوتنەوە و کارەساتەکان، کارمەندانی بەرگریی شارستانی، ئاسایشی کەناراوەکان، پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە کە ژمارەیان دەگاتە ٧٣ هەزار کەس لە کارەکانی گەڕان و رزگارکردنی هاووڵاتییاندا بەشدارن و ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ناوەندەکانی رزگارکردن ماونەتەوە ٢٣ هەزار کەسە.
کاربەدەستان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە یانزە ناوچە توانای گەیاندنی ئاویان بە ٢٦٧ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون نییە و رێگە سەرەکییەکان بە ئاوی لافاو داپۆشراون و لە زۆر ناوچەش گەشتەکانی شەمەندەفەر راگیراون.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.