Eşref Musa,Muhammet Ali Kemal
01 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2018
ئیدلب- AA
له سووریا دوانزه‌یه‌مین كاروانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ناچاركراون غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو له لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانییه‌وه، جێبهێڵن، گه‌یشته شاری ئیدلب و گونده‌واره‌كانی خۆرئاوای شاری حه‌له‌ب.
به پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو له غوته‌ی خۆرهه‌ڵاته‌وه، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی به گره‌نتیی رووسیا له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌نجامدراوه، ده‌ربازكردنی هاووڵاتییان له هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی عه‌ربین، زه‌مه‌لكا و عه‌ین ته‌رمه به‌رده‌وامه.
دوانزه‌یه‌مین كاروانی ده‌ربازكردن كه له ٧٣ پاس پێكهاتووه، دوو هه‌زار و ٨٧٥ كه‌سی تێدایه و هه‌زار و ٧٢یان منداڵ و ٦٤٤یان ژنن، ناوچه‌كه‌ی جێهێشتووه. دوای ئه‌وه‌ش كه كاروانه‌كه شاری حه‌مای تێپه‌ڕاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشته ئیدلب و گونده‌واره‌كانی خۆرئاوای حه‌له‌ب كه به‌ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و نه‌یاری حكوومه‌ته‌وه‌یه.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه به هۆی پڕبوونی ناوه‌نده‌كانی حه‌واندنه‌وه‌ی كاتیی، هاووڵاتییه مەدەنییه‌كانی نێو كاروانه‌كه به‌سه‌ر خوێندنگه و مزگه‌وته‌كاندا دابه‌شكراون.
ئاماژه بهوهشدهكرێت له‌نێو كاروانه‌كه‌دا كه‌سانێك كه پێشتر برینداربوون و مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه، له‌نێو ئه‌و كاروانه‌دا بوون كه دوێنێ له غوته‌ی خۆرهه‌ڵاته‌وه به‌ڕێكه‌وتبوو.