Adham Kako,Mohamad Misto
28 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2018
غوتەی خۆرهه‌ڵات/ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رووسیا بۆ ئاگربه‌ست له سووریا، رژێمی ئه‌سه‌د ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه به چڕیی هێرش ده‌كاته سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵات و له‌به‌رامبه‌ریشدا هاووڵاتییانی سڤیلی ناوچه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه خاكه‌كه‌یان جێناهێڵن.
رژێمی ئه‌سه‌د ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه به چڕیی هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌ی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات كه ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی دیمه‌شق و به‌ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنهوهیهوه.
رژێم به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی له ئاسمان و زه‌وییه‌وه بۆ سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌و ٥ كاتژمێر ئاگربه‌سته‌ی كه رووسیا رایگه‌یاند.
ئه‌سه‌د له‌رێگه‌ی ئه‌و راگه‌یه‌نراوانه‌ی كه له ئاسمانه‌وه بڵاوی ده‌كاته‌وه، داوا له دانیشتوانی غوته ده‌كات ناوچه‌كه جێبهێڵن، رووسیاش له‌ژێر ناوی پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیلدا پلانێكی گه‌وره‌ی ده‌ربازكردنی هێناوه‌ته به‌رباس.
له‌به‌رامبه‌ریشدا هاووڵاتییانی سڤیل كه مافی ژیانیان لێسه‌نراوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت له حهشارگهكانیشدا مه‌رگ وازیان لێناهێنێت، قسه‌یان بۆ په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو كرد.
دانیشتوویهكی ناحیه‌ی كه‌فر بهتنای غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، به‌ناوی محه‌مه‌د عه‌واد، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له دوایین هێرشه‌كانی رژێمدا دوو مناڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
محه‌مه‌د عه‌واد گوتی: "له كاتێكدا هه‌وڵی ئه‌وه‌مان ده‌دا مرۆڤه‌كان له نێو داروپهردووهكاندا ده‌ربهێنین، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ئێمه‌یان كرد ئامانج. ته‌ماشاكه‌ن ئه‌م ناوه چی لێ به‌سه‌ر هاتووه. ئێره‌ی له‌گه‌ڵ زه‌وی یه‌كسان كرد. منداڵه‌كانمانی كرده ئامانج. خوای گه‌وره تۆڵه‌یان لێبكاته‌وه. به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك په‌لاماری ئێمه‌یان دا. ته‌نانه‌ت ئیسرائیل له‌وانه به‌شه‌ره‌فتره".
عه‌واد جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك دان به‌خۆیاندا ده‌گرن و گوتی: "چه ده‌بێت با ببێت ئێره ماڵ و خاكی ئێمه‌یه. هیچ كه‌سێك ناتوانێت ئێمه لێره وه‌ده‌رنێت. پشتیوان به خودا تا ده‌مرین لێره ده‌مێنینه‌وه".
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ناوه‌ندی به‌رگریی شارستانیی غوته‌ی خۆرهه‌ڵاته‌وه دهستكهوتوون، له ئه‌نجامی هێرشه چڕه‌كانی ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن رژێمه‌وه، زیاتر له ٤٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، رژێم ٢٢ ناوه‌ندی ته‌ندروستی، مزگه‌وتێك و خانەیەکی بێ سەرپەرشتانی كردووه‌ته ئامانج.
له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات كه به‌ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌یه، نزیكه‌ی ٤٠٠ هه‌زار هاووڵاتیی ده‌ژین و ماوه‌ی ٥ ساڵه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه گه‌مارۆدراون.