İnci Gündağ
06 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2018
له‌نده‌ن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن رایگەیاند "رووسیا كه كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بڕیاری ژماره 2401ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی په‌سه‌ند كرد، به‌رپرسه له ده‌سته‌به‌رکردنی جێبه‌جێكردنی ئاگربهستەکە".
بۆریس جۆنسۆن سه‌باره‌ت به دواین پێشهاته‌كانی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات و بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی مرۆیی بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ دوا و گوتی: "زۆر نیگه‌رانین له‌و هه‌واڵه ئه‌منیانه‌ی هه‌ن له باره‌ی ئه‌و كه‌مپینه سه‌ربازییه‌ی له‌سه‌ر مەدەنییه‌كانی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات درێژه‌ی هه‌یه و بوونی فڕۆكه رووسییه‌كان له پاڵ رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به پێچه‌وانه‌ی خواستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه بۆ ئاگربه‌ست له سووریا بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌وتوونه‌ته به‌ر بۆردومانه‌كان مەدەنییان تیادا ده‌ژین، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه له‌وه‌ته‌ی رووسیا ئاگربه‌سته‌كه‌ی په‌سه‌ندكردووه تا ئێستا 200 هێرشی ئاسمانیی ئه‌نجامدراوه و زیاتر له 100 كه‌س له ناوچه‌كه‌دا کوژراون و له میانی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، زیاتر له 600 مەدەنی کوژراون.
بۆریس جۆنسۆن باسی له‌وه كرد كه غوته‌ی خۆرهه‌ڵات له رێككه‌وتنی ئاستانادا له لایه‌ن رووسیاوه به ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی له‌قه‌ڵه‌مدراوه و گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی له ناوچه‌كه به‌شداربوون له قۆناغه‌كانی جنێڤ و ئاستانا و ئه‌و گرووپانه تیرۆریست نین و گوتی: "(گرووپه‌كان) پشتیوانی له چاره‌سه‌رێكی سیاسیی ده‌كه‌ن بۆ قه‌یرانی سووریا كه دانوستانی له‌سه‌ر كراوه. رووسیا كه كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بڕیاری ژماره 2401ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی په‌سه‌ند كرد، به‌رپرسه له ده‌سته‌به‌رکردنی جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌ست. داوا له رووسیا و رژێم ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان راگرن و دڵنیابن له به‌رده‌وام ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی و پێداویستی پزیشكی بۆ غوته‌ی خۆرهه‌ڵات. خه‌ڵكی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات ئیدی ناتوانێت زیاتر چاوه‌ڕوان بێت".