Mahmut Atanur,Mohammed Baqi Hussein
22 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2018
جاكارتا - AA
گوته‌بێژی ئاژانسی كاره‌ساته سروووشتییهكانی ئیندۆنێزیا (BNPB) سوتۆپۆ پورۆ نوگرۆهۆ رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له بومه‌له‌رزه‌كه‌ی 28ی ئه‌یلوولدا له دورگه‌ی سولاوێس بوونه قوربانی، گه‌یشتووه‌ته دوو هه‌زار و 256 كه‌س.
نوگرۆهۆ رایگه‌یاند، دوای كۆتاییهاتنی كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین له 12ی تشرینی یه‌كه‌مدا، له‌كاتی لابردنی داروپه‌ردووی بینا رووخاوه‌كاندا ژماره‌یه‌ك ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه.
له‌ناوچه‌كه‌دا تا ئێستا 223 هه‌زار و 751 كه‌س ماڵ و حاڵی خۆی به‌جێهێشتووه و شوێنی گۆڕیووه و له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و داواكارییانه‌ی دوای بوومه‌له‌رزه و تسوونامییهكه ئاراستهیانكراوه، هێشتا هه‌زار و 309 كه‌س بێ سه‌روشوێنن.
هه‌رچه‌نده كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین كۆتاییهاتووه، باری نائاسایی له‌ناوچه‌كه‌دا تا 26ی تشرینی یه‌كه‌م درێژكراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێشبینی ده‌كرێت ته‌رمی هه‌زاران كه‌س له‌ژێر داروپه‌ردووی بینا رووخاوهكاندابێت.
28ی ئهیلوول بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 7.5 پله دوورگه‌ی سولاوێسی ئیندۆنێزیای هه‌ژاندبوو.