Hamdi Çelikbaş,Muhammet Ali Kemal
22 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
لە راگەیاندراوێکدا کە لەلایەن ناوەندی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە شەوی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
باس لەوەشکراوە لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دۆسیەی جەمال خاشقچی و دوایین پێشهاتەکانی سووریا تاوتوێکراون.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوو سەرۆک باسیان لە قۆناغی یاسایی پەیوەست بە دۆسیەی قەشەی ئەمریکایی، ئەندریۆ برونسۆن کردووە و، جەختیان لە ئاساییکردنەوە و بەرەوپێشبردنی هاریکارییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا کردووەتەوە و باسی هەماهەنگیی نێوانیان سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و لەنێویشیاندا بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ، کردووە.
ئەردۆغان و ترەمپ باسیان لە گرنگیی هەرچی زووە جێبەجێکردنی نەخشە رێگای پەیوەست بە منبج و بایەخی رێککەوتنی ئیدلب کردووە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دۆسیەی جەمال خاشقچی بە سەرجەم رەهەندەکانییەوە، روونبکرێتەوە و ئاشکرابکرێت.