Mohammed Baqi Hussein
29 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2016
له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نجێلا مێركڵ، هه‌ماهه‌نگیی توركیا-ئه‌ڵمانیا و توركیا-ئه‌ورووپا له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆچی نایاساییه‌وه تاوتوێ كرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی توركیاوه وه‌رگیراوه، پهیوهندییهکە له‌سه‌ر خواستی مێركڵ ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا بابه‌تی بارودۆخی سووریا تاوتوێكرا و لەو بارەیەوە داودئۆغڵو به مێركڵی راگه‌یاندووه، پابه‌ندبوونی لایه‌نه‌كان به رێككه‌وتنی ئاگربه‌سته‌وه، گرنگیی پاراستنی ئاسایشی گیانی خه‌ڵكی سووریای تێدایه و پێویسته رێگه به داعش و په‌یه‌ده و یه‌په‌گه نه‌درێت سوود له دۆخه‌كه وه‌ربگرن.
داودئۆغڵو و مێركڵ چاویان به هه‌ماهه‌نگییه‌كانی توركیا-ئه‌ڵمانیا و توركیا- ئه‌ورووپاشدا خشانده‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆچی نایاساییدا.
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستیی به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییانه و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی هاوكاریی هێزه‌كانی ناتۆ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆچی نایاسایی له ده‌ریای ئیجه كرده‌وه.
هاوكات هه‌ردوولا هاوڕابوون كه كۆبوونه‌وه‌ی توركیا-یه‌كێتی ئه‌ورووپا له 7ی ئازاردا ده‌بێته هه‌لێكی باش بۆ تاوتوێكردنی پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆچی نایاسایی و به‌ره‌وپێشچوونه‌كان له په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.